خوێندراوەتەوە: (8.2K)

_

لە سنووری ناحیەی سەنگاو شەڕەتەقە روویدا و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و دوو کەسیش برینداربوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی شەڕەتەقەی نێوان چەند کەسێک لە گوندی هەنارەی ناحیەی سەنگاوی سەر بە قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی، کەسێک کوژرا و دووانی دیکەش بریندار بوون.

ئەو کەسەی کوژراوە ناوی سەرهەنگ عەلی-یە و خەڵکی گوندی هەنارەیە لە سنووری ناحیەی سەنگاو لە قەزای چەمچەماڵ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی، کێشەکە لەسەر رێگەیەکی گشتی روویداوە و لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی رووداوەکەن و لێکۆڵینەوەکانیان دەستیپێکردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 219 Today: 887 📊 Click Here