خوێندراوەتەوە: (1.6K)

به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى میدیاى نزیك لهپارتى، له‌چه‌ند ڕۆژى داهاتودا مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) سه‌ردانى هه‌ولێر دهكاتو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كۆده‌بێته‌وه.

له‌و هه‌واڵه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، لەڕۆژانی داهاتودا، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) سەردانی هەولێر دەکاتو چاوەڕواندەکرێت لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە.

ئه‌وه‌ش ڕونكراوهتهوه، تائێستا ئەجێندای سەردانەکەی مەزڵوم عەبدی بۆ هەرێمی کوردستان دیار نییە، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه‌ى یه‌كلابوه‌ته‌وه.

ئەگەر ئەم سەردانە ئەنجامبدرێت، دەبێتە سێیەم سەردانى مەزڵوم عەبدى بۆ شارى هەولێر، پێشتر‌و لەناوەڕاستى مانگى یەکى ئەمساڵ عەبدى لەهەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانى کۆبونەوە، کۆبونەوەکەش دواى سێ ڕۆژ لەسەردانى نوێنەرى بارزانى بۆ رۆژئاواى کوردستان هات.

جارى دوەمیش لە 24ى 4ى ئه‌مساڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هه‌سه‌ده‌و وەزیرى دەرەوەی فەرەنسا، لەهەولێر کۆبونەوەو بارودۆخی نوێی سوریا‌و ڕۆڵی فەڕەنسایان لەو وڵاتە تاووتوێکرد.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 212 Today: 1,095 📊 Click Here