مەسرور بارزانی ئاشكرایكرد، “ڕۆڵی ئەمریكا لەسەرخستنی پرۆسەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم گرنگ‌و كاریگەر بوو”، ده‌شڵێت، “ڕێككەوتنی هه‌ولێرو به‌غدا دەستكەوتێكی گەورەیه بۆ هەموو خەڵكی عێراق‌و هەرێم”.
دوای وەستاندنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بۆ ماوەی زیاتر لە 30 مانگ بۆ بازاڕی جیهانی، ئەمڕۆ شەممە 27ی ئەیلوولی 2025، بەشێوەیەكی فەرمی هەناردەكردنی نەوت لەڕێگەی بۆڕی بەرەو بەندەری جەیهانی توركیا دەستیپێكردەوە.
له‌وباره‌یه‌وه مەسرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم له‌وتارێكدا لەمەراسیمی كریستیانەكان ڕایگەیاند، “ڕێككەوتنی نەوت لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵ دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ هەموو عێراق‌و بەتایبەتی خەڵكی هەرێمی كوردستان”.
بارزانى ئه‌وه‌شى وت، “دەستخۆشی لەهەموو ئەو كەسایەتییو لایەنانە دەكەم كە ڕۆڵی گرنگیان گێڕا لەسەرخستنی ئەو پرۆسەیە، بەتایبەتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كە چ لەواشنتۆن، چ لەڕێگەی باڵیۆزی ئەو وڵاتە لەبەغداو كۆنسوڵی گشتییان لەهەولێر، كە بەڕاستی پاڵپشتی گەورەبون بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیە”.
بارزانی هیوای خواست، ئەو ڕێككەوتنە ببێتە هۆكاری پێشخستنی ژێرخانی ئابوریی‌و لەخزمەتی هەموو هاوڵاتیاندابێت.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
