خوێندراوەتەوە: (5.6K)

-

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی گرژییەکانی شاری سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە.

مەسرور بارزانی رایگەیاند، “ئەم گرژی و پێکدانانەی لە سلێمانی روودەدات ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج، بۆیە پێویستە هەموو لایەک دان بە خۆیاندا بگرن و دەست بەجێ ئەو پێکدادانانە ڕابگیرێت و گەنجانی ئەم وڵاتە نەکرێنە قوربانی، هەر کێشە و ناکوکییەکیش هەبێت پێویستە بە رێگەی یاسایی چارەسەر بکرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، “لەگەل هەموو لایەنەکان لە هەوڵداندام بۆ ئەوەی کۆتایی بەم گرژیانە بهێنرێت و ڕێگە لە خوێن رشتن و توندوتیژی بگیرێت”.

ئەم پەیامەی مەسرور بارزانی لەکاتێکدایە، لەئێستادا لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی رووبەڕووبوونەوە هەیە لەنێوان هێزەکانی لالەزار و هێزە ئەمنییەکانی شاری سلێمانی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 51 Today: 112 📊 Click Here