خوێندراوەتەوە: (526)

وەزیری دەرەوەی عێراق لە نیویۆرک لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی کۆبۆوە و دەربارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تاران و بهغداد گفتوگۆیان كرد و، پێشهاتەکانی ناوچەکە، دانیشتنە ناڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتۆن و کردنەوەی گەرووی هورمزیش باسیان لێوه كرا. لەمیانی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە دیالۆگ و دیپلۆماسی کارامەترین ڕێگان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گرژییەکان و ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنیان. هەروەها ئاماژە بەوە درا کە دەستەبەرکردنی ئاسایشی ناوچەکە و ئازادیی کەشتیوانی، پێویستی بە هاوکاریی هەرێمی و گفتوگۆی بەرپرسیارانەی نێوان سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان هەیە. لەلایەکی دیکەوە، هەردوو وەزیر تاوتوێی پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری بەزێنەری سنوور و پەرەپێدانی هاوکارییە ئابوورییەکانیان کرد. لە کۆتاییشدا لایەنەکان ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامیدان بە راوێژ و هەماهەنگییە هاوبەشەکان، بە ئامانجی پشتیوانیکردن لە ئاسایش و سەقامگیریی بەردەوام لە ناوچەکەدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 95 Today: 1,496 📊 Click Here