خوێندراوەتەوە: (1.6K)

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد، ڕەزامەندیان لەسەر ناردنی 120 ملیار دینار لەداهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا دەبڕیوەو دەڵێت، لەگەڵ ناردنی پارەی موچەدا دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی حەوت دەكرێت.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،” ڕەزامەندی درا تا 120 ملیار دینار لەداهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق، تا وەزارەتی دارایی فیدراڵیش موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات”.

ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەموو ئامادەکارییەکی کردوەو هەر لەگەڵ گەیشتنی موچەی مانگی تەموز (حەوت)، دەست بەدابەشکردنی دەکەن”.

وتەبێژی حکوومەت باسی لەوەش کرد،” توانای بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان گەیشتوەتە 234 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، كەبەشی پێداویستیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان گلدەدرێتەوەو ئەوەی دیکە ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت تا هەناردەی دەرەوە بکرێت”.

دوپاتیشی كردەوە، كە یەک دوو کۆمپانیا تێبینییان لەسەر ڕێكەوتنەكە هەبوە، بەڵام ڕونیكردەوە،” نەبوەتە کێشە لەبەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتەکە. پێمانوایە لە 48 کاتژمێری داهاتودا کێشەی هەناردەکردنەوەی نەوت چارەسەر ببێت.”

پێشەوا هەورامانی ئاماژەی بەوەش دا “ڕێککەوتنمان لەگەڵ بەغدا لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، بۆ ماوەی سێ مانگە.”

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 174 Today: 940 📊 Click Here