خوێندراوەتەوە: (1.6K)

وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ڕایگه‌یاندووه، كه له به‌رهه‌مهێنانی ئاردی تایبه‌ت به كارتی خۆراك بۆ ساڵی 2025 گه‌یشتوونه‌ته ئاستی زیاده به‌هه‌م. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه حه‌وت ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار كیسه ئارد له هه‌ر به‌شێكی كارتی خۆراكدا دابه‌ش ده‌كرێت و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی وڵات ده‌گرێته‌وه. موحسین محه‌مه‌د نامس، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای گشتی به‌رهه‌مهێنانی دانه‌وێڵه، ڕایگه‌یاند، وه‌زاره‌ت له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا (2023 و 2024) توانیویه‌تی بگاته ئاستی خۆبژێوی، له‌م ساڵیش‌دا به‌هۆی كارپێكردنی 122 ئاش و 16 ئاشی حكومی كه ڕۆژانه كارده‌كه‌ن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی خواست، زیاده‌به‌رهه‌م تۆمار كراوه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به‌رهه‌می گه‌نم گه‌یشتووه‌ته 4.7 ملیۆن ته‌ن له ساڵێكدا، كه ئه‌مه‌ش پێداویستی بازاڕ پڕده‌كاته‌وه و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه عه‌مبارێكی ستراتیژی گه‌نم به‌رده‌سته كه بۆ ساڵ و نیوێك به‌شی پێداویستی ده‌كات. هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد كه پلانێك هه‌یه بۆ دابه‌شكردنی 10 به‌شی ساڵانه له جیاتی 12 به‌ش، وه‌ك ڕێكارێكی ڕێكخستن كه گونجاوه له‌گه‌ڵ جیاوازی پێداویستییه‌كان له نێوان پارێزگاكاندا. سه‌باره‌ت به ئاردی سفر، ڕوونیكرده‌وه كه به‌رهه‌می ناوخۆیی له ئێستادا 80%ی پێداویستی بازاڕ پڕده‌كاته‌وه و كوالێتییه‌كه‌ی له ئاستی ئاردی هاوردهكراودایه، پلانێك هه‌یه بۆ گه‌یشتن به خۆبژێوی ته‌واو له داهاتوویه‌كی نزیكدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 185 Today: 579 📊 Click Here