وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری دەداتە عێراق كە بەردەوامیی هێرشە درۆنی و مووشەكییەكانی گروپە چەكدارەكان، دەشڵێت لە كاتی گونجاودا لێیان دەدەین. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە ێكدا وتەكانی ماركۆ ڕۆبیۆ وەزیرەكەی بڵاو كردەوە كە دەڵێت: بەردەوامیی چالاكیی گروپە چەكدارەكان لە عێراقدا ڕێگرە لە وەستانی كارە دوژمنكارییەكان و تاوەكو مامەڵەی توندیان لەگەڵ نەكرێت، هەڕەشەكانیان بۆ سەر ئارامیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام دەبێت. دەشڵێت: واشنتن لە كاتی گونجاودا ئەم پرسە یەكلا دەكاتەوە و بە فەرمی دەیخاتە ناو دانوستانە بەردەوامەكانی ناوچەكەوە. ڕۆژنامەی “جیرۆسالم پۆست”ی ئیسڕائیلی ئاماژەی بەوە كردووە، كە ئەم لێدوانانە ێكی ڕاشكاو و مەترسیدارن بۆ حكومەتی عێراق تاوەكو كۆنترۆڵی گروپە چەكدارەكان بكات. بەپێی ڕۆژنامەكە، ئیدارەی ترەمپ پێشوەختە “هەڵمەتێكی” دژ بەو گروپانە و سەركردەكانیان دەستپێكردووە لە ڕێگەی سەپاندنی سزای ئابووری و خستنە ناو لیستی تیرۆرەوە و واشنتۆن دەیەوێت بەم فشارانە بەغدا ناچار بكات كە ڕێگری لە بەكارهێنانی خاكی عێراق بۆ لێدانی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی بكات،بە پێچەوانەوە ئەمریكا خۆی ڕاستەوخۆ دەستوەردان دەكات.
