خوێندراوەتەوە: (870)

ئالان مسته‌فا پێشبینیكارى ناودارى كورد‌و جیهان پێشبینیهكانى بۆ ساڵى
2026 ئاشكرادهكاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “له‌سوریا شه‌ڕێكى قورس به‌رۆكى هه‌سه‌ده
ده‌گرێت، هیچ ئاگربهستێكیش سه‌رناگرێت، به‌ڵام هه‌سه‌ده سه‌ركه‌وتوو دهبێتو ده‌بێته
خاوه‌نى قه‌واره‌ى خۆى”، ده‌شڵێت:”موچهخۆرانو فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمیش
له‌ساڵى داهاتودا هیچ كێشه‌یه‌كیان نامێنێت‌و ئه‌وه‌ى له2025و پێشودا ڕویدا، ڕوناداته‌وه”.

ئه‌و پێشبینیكاره كورده جیهانیه باسى هه‌ڵبژاردنه‌كه چاوهڕوانكراوهكهى
مانگى 11ى ئه‌مساڵ دهكاتو ده‌ڵێت، “به‌ئه‌گه‌رى زۆره‌وه‌و به‌گوێره‌ى پێشبنیهكان،
هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ناكرێت‌و شه‌ڕێكى گه‌وره به‌رۆكى عێراق له‌ناوخۆدا
ده‌گرێت”.

ده‌شڵێت، “سوریا، لوبنان، عێراق‌و یه‌مه‌ن، شه‌ڕێكى گه‌وره به‌خۆیانه‌وه
دهبیننو ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ى سیاسیش ده‌كوژرێن، به‌تایبه‌ت له‌عێراق چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌ك
ده‌كرێنه ئامانج‌و له‌ناوده‌برێن كه عه‌مامه بهسهرنو خه‌ڵك‌و لایه‌نگرێكى زۆریشیان
هه‌یه”.

سه‌باره‌ت به‌سوریاو ڕۆژئاواى كوردستانیش، ئالان پێشبینیده‌كات،
“ساڵى داهاتوو واته 2026، له‌سوریا شه‌ڕێكى قورس به‌رۆكى كورد‌و هه‌سه‌ده ده‌گرێت،
هیچ ئاگربهستێكیش سه‌رناگرێت، به‌ڵام هه‌سه‌ده سه‌ركه‌وتوو دهبێتو ده‌بێته
خاوه‌نى قه‌واره‌ى خۆى، هاوكات هه‌ر له‌و ساڵه‌دا ئه‌حمه‌د شه‌رعى سه‌رۆكى ئێستاى
سوریا، له‌ده‌سه‌ڵات دورده‌خرێته‌وه‌و نامێنێت، له‌به‌رامبه‌ردا پێگه‌ى مه‌زڵوم عه‌بدى
له‌سوریا زۆر به‌هێز دهبێتو هیچ مهترسیهكى تیرۆركردنیشى نابێت”.

هه‌ر له‌باره‌ى سوریاوه، ئالان مسته‌فا ته‌ئكید ده‌كاته‌وه،
“له 2026 ته‌نها كورد نییه كه ده‌بێته خاوه‌نى قه‌واره‌ى خۆى له‌سوریاداو
دانى پێدا ده‌نرێت، به‌ڵكو عه‌له‌وى‌و دروزهكانیش قه‌واره‌ى خۆیان پێكده‌هێنن‌و
سوریا ده‌بێته وڵاتێكى فیدراڵى، زۆریش هه‌وڵده‌درێت كورد به‌شداریى له‌حكومه‌تى
سوریادا بكات، به‌ڵام نایكاتو هه‌وڵ بۆ به‌هێزكردنى قه‌واره‌كه‌ى خۆى لهباكورو ڕۆژهه‌ڵاتى
سوریا دهداتو هیچ دوژمنایهتیهكیشیان له‌گه‌ڵ توركیا نامێنێت”.

سه‌باره‌ت بهتوركیاو په‌كه‌كه، پێشبینیكارهكه جه‌ختیكرده‌وه،
“په‌كه‌كه چه‌ك دانانێت‌و، به‌ڵام عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌زیندان ئازاد دهكرێتو
كاروبارى سیاسیى ده‌كات له‌ناو توركیادا، هه‌روه‌ها سه‌ڵاحه‌دینیش ڕه‌نگه نه‌گاته
ساڵى 2026 ئازادبكرێت، به‌ڵام ئۆجه‌لان له‌ساڵى داهاتوداو لهسهرهتاكانى ئه‌و ساڵه‌دا
له‌زیندان دێته ده‌ره‌وه، له‌هه‌مانكاتیشدا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له2026 له‌ده‌سه‌ڵات
نامێنێت”.

ئه‌وه‌شى وت، “پێشتر له‌سه‌ر ئاستى دونیا، ئه‌وه من بوم وتم، ئیسماعیل
هه‌نیه، محه‌مه‌د سینوار، حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ده‌كوژرێن‌و وتم شه‌ڕى ئێران‌و ئیسرائیل
دهستپێدهكاتو ئه‌مریكاش هێرشده‌كاته‌سه‌ر ئێران، به‌ڵام ماوه‌ى شه‌ڕه‌كه ته‌نها
12 ڕۆژ ده‌بێت، هه‌رواش ده‌رچوو، بۆیه ئه‌م پێشبینیانه‌ش كه ئاشكرام كردون به‌ئه‌گه‌رى
زۆره‌وه سه‌رجه‌میان ڕوو ده‌ده‌ن”.

وه‌كو له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا ئالان وتبوى، ڕایگه‌یاندبوو، له‌گه‌ڵ
ده‌ستپێكردنى شه‌ڕى ئێران‌و ئیسرائیل، له‌سه‌ره‌تاوه بهبهئامانجگرتنى كه‌سایه‌تى
زۆر دیارى ناو ده‌سه‌ڵاتى ئێران ده‌ستپێده‌كات، وه‌كخۆى وتى، “ئه‌وه‌ى وتم هه‌روا
ده‌رچوو”.

سه‌باره‌ت بهپێشبینیهكانى بۆ هه‌رێمى كوردستان، ئالان ڕایگه‌یاند،
“موچه‌ى فه‌رمانبه‌رو موچهخۆرانى باشورى كوردستان له‌ساڵى 2026دا كێشه‌ى
موچه‌یان نامێنێت‌و ئه‌و كێشه گه‌وره‌یه‌یان كۆتایی دێت، قه‌واره‌ى كورد له‌باشور
له‌ئێستا به‌هێزتر ده‌بێت”.

ئه‌وه‌شى نه‌شاردوه‌ته‌وه، “شه‌ڕێكى زۆر قورس له‌نێوان ئێران‌و
ئیسرائیل ڕوو ده‌داته‌وه، ئه‌مجاره‌و سه‌ره‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌ش، به‌دورخستنه‌وه‌ى
عه‌لى خامنه‌یى ڕێبه‌رى باڵاى ئێران له‌ده‌سه‌ڵات كۆتایی دێت”.

ڕۆژى 9ى 9ى ئه‌مساڵ هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل هێرشیكردەسەر كۆبونەوەیەكی
وهفدى باڵای دانوستانكاری حەماس له‌قه‌ته‌ر، سه‌ره‌نجام پێنج ئه‌ندامی حه‌ماس
كوژران، بۆ ئه‌و هێرشه‌ش، سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ ئالان مسته‌فا ڕایگه‌یاندبوو، “ئیسرائیل
هێرشده‌كاته‌سه‌ر قه‌ته‌رو به‌توندیش لێى ده‌دات”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 94 Today: 458 📊 Click Here