خوێندراوەتەوە: (65)

بە فەرمانی حكومەتی عێراق دوو مەرزی نافەرمیی هەرێمی كوردستان لە نێوان هەریەكە لە كۆماری ئیسلامیی ئێران و سووریا داخران. هەریەكە لە خاڵی سنووریی وەلید لەنێوان هەرێمی كوردستان و سووریا، هەروەها خاڵی سنووریی پشتە لەناحیەی بەمۆی سنووری هەڵەبجە لەنێوان هەرێم و كۆماری ئیسلامیی ئێران، بە فەرمانی لیژنەی تایبەتی حكومەتی عێراق بۆ بەدواداچوون لەبارەی دۆسیەكانی بەقاچاخبردنەوە داخران و دوای ئەوەی بە گڵ بەربەست كران، فەرمانبەرەكانیان ڕەوانەی ماڵەوە كرانەوە. بەپێی زانیارییەكانی بڕیارە مەرزی نافەرمیی شوشمێ لە تەوێڵەش لە ئایندەیەكی نزیكدا دابخرێت. لەئێستادا شاندێكی دەروازە سنوورییەكانی عێراق سەردانی هەڵەبجەی كردووە و پاسەوانی سنووری ڕاسپاردووە سەرپەرشتیی مەرزە داخراوەكان بكەن، بێ ئەوەی كاتی كردنەوەیان دیاری بكرێت. هەرێم چەندین مەرزی نافەرمی و نیمچەفەرمیی هەیە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ كە بە بڕیاری سەرۆكوەزیرانی عێراق سەرجەمیان دادەخرێن، ئەمەش لەكاتێكدایە پێشنیوەڕۆی پێنجشەممە فەرماندەی هێزەكانی سنووری عێراق داخستنی خاڵی سنووریی نافەرمیی وەلیدی لە ڕەبیعە داخست و بە گڵ بەربەستی كرد، كە هەرێمی كوردستان بە سووریاوە دەبەستێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 113 Today: 1,937 📊 Click Here