خوێندراوەتەوە: (1.2K)

لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق چەند یاساو ڕێنماییەكی ڕاگەیاند، كەتایبەت بە ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق لەڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت،” لەڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا بردنە ژورەوەی مۆبایل و هەر هۆکارێکی وێنەگرتن بۆ ناو ناوەند و وێستگەکانی دەنگدان لەڕۆژی دەنگدانی تایبەت و گشتیشدا بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە”.

دەشڵێت، هەر کاندیدێک دامەزراوە حکومیی و ئایینیەکان بۆ بانگەشە بەکاربهێنێت، سزادەدرێت.

لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ كۆبونەوەیەكی ئەنجماداو جەختی لەیاساو رێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
لەڕاگەیەندراوی لیژنەكەشدا بەچەدن خاڵێك خراوەتەڕوو:..

١- پێویستە هەموو فەرمانگاو دامەزراوە حکومییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئەندامانی لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، پابەندی تەواوی بڕیارو راسپاردەکانی کۆنوسی پەسەندکراوی لیژنەی باڵای ئارامیی هەرێم بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، ژمارە (٣٠٩٤٩) لە ٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ و بڕیار و راسپاردەکانی لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و یاسا و بڕیارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقی فیدراڵ بن، بەپێی ئەرک و تایبەتمەندیی دیاریکراوی خۆیان.

٢- پێویستە هەموو کاندیدو لیست و قەوارە بەشداربوەکانی هەڵبژاردن، پابەندی تەواوی یاسا و بڕیار و ڕێنمایی و ڕاسپاردەکانی خاڵی یەکی ئەم نووسراوە بن.

٣- سەرۆکایەتی شارەوانیی شارەکان بە هەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، رێنمایی پێویست بۆ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەردەکات، هەر کاندید و لیست و قەوارەیەک سەرپێچی ئەو رێنماییانە بکات، لەلایەن سەرۆکی یەکە کارگێڕی و بە تایبەتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی شارەکانەوە سزا دەدرێن.

٤- کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقی فیدراڵ و وێستگەکانیان لەپارێزگاکاندا سزای یاسایی و دارایی هەر کاندیدێک دەکەن، کە دامەزراوە حکومیی و ئایینیەکان بۆ بانگەشە بەکاربهێنن، یان کەلوپەل و کەرەستەی دامەزراوە حکومییەکان بەکاربهێنن.

٥- وێنەگرتنی کارتی دەنگدان و بردنە ژورەوەی مۆبایل و هەر هۆکارێکی وێنەگرتن بۆ ناو ناوەند و وێستگەکانی دەنگدان لە رۆژی دەنگدانی تایبەت و گشتیشدا بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

٦- لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقی فیدراڵەوە بنکەی چاودێریکردنی بانگەشە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دیاریکراوە و سەرپێچیکار بەپێی رێنماییەکانیان تاڕادەی دورخستنەوەی کاندیدەکان لە کاندیدبوون دەڕوات، بۆیە پێویستە هەموو لایەک پابەندی رێنماییەکان بن.

٧- هیچ کەس و دامەزراوەیەک لە رۆژی دەنگدانی تایبەت و گشتیدا بەبێ باجی فەرمیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقی فیدراڵ، مافی چاودێریکردن و سەردانیکردنی ناوەند و وێستگەکانی دەنگدانی نابێت.

٨- پێویستە چاودێر و راگەیاندنکار و نوێنەری وڵاتان و رێکخراوە ناوخۆیی و دەرەکیی و نێودەوڵەتییەکان، باجی رێپێدانی فەرمیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقی فیدراڵیان هەبێت.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 112 Today: 681 📊 Click Here