خوێندراوەتەوە: (1.5K)

عێراق بەنزینی هاوردەكراو لە ڕێگەی سوریاوە بەدەست دەهێنێت بۆ چارەسەركردنی ئەو قەیرانەی دروست بووە. عیماد ئەلڕیشاوی، قایمقامی قەزای ڕوتبە لە پارێزگای ئەنبار وتی: بەنزینی هاوردەكراو لە بەندەری بانیاسی سوریاوە لە ڕێگەی دەروازەی وەلیدەوە دەگاتە عێراق. ئەو پڕۆسەیەش لە چوارچێوەی پلانێكدایە بۆ هاوردەكردنی سێ هەزار تانكەی بەنزینی هاوردەكراو بۆ چارەسەری ئەو قەیرانی سووتەمەنیەی دروست بووە. وتیشی: یەكەم وەجبەی تانكەرەكانی بەنزینی هاوردەكراو گەیشتووەتە نێو عێراق و پڕۆسەكە بەردەوامە و پەڕینەوەی تانكەرەكان بەهۆی هەماهەنگی هاوبەش و ڕاستەوخۆی نێوان دەسەڵاتدارانی عێراق و سوریا بەبێ ئاستەنگی بەڕێوەدەچێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 69 Today: 206 📊 Click Here