خوێندراوەتەوە: (998)

دانیشتوانی حەوت گوندی سنوری ناحیەی سمیلان لە دەڤەری باڵەکایەتی
گردبونەوە و داوا دەکەن ڕێگای گوندەکانیان قیرتاوبکرێت، دەشڵێن،” چەند جارێک بەلێنیان پێدراوە، بەڵام تا
ئێستا بەلێنەکان بێ ئەنجامبون “.

ئەمڕۆ یەک شەممە، بێستون نەجیم، نوێنەری گردبونەوەکە بە
رۆژنامەنوسانی وت،” ئێمە وەکو دانیشتوانی گوندەکانی شیوه، چنار، دۆڵانە، کورتەپن،
مەزریان، گەروەزین، هێزە بورە، سێوە و نێتو، لەگەڵ شەش بنکەی سەربازی کە پێنجیان هی
پاسەوانی سنوری عێراقن، یەکێکیش هی فەرماندەی هەلگوردە، لەم سنورە رۆژانە هاتوچۆ بەو
ڕێگایەدا دەکەین.”

نوێنەری ئەو گردبونەوەیە ئاماژەی بەوەشکرد،” ساڵانە لەو ڕێگا خۆڵەدا چەندین ڕوداوی هاتوچۆ ڕودەدات و
بەهۆی کەمی خزمەتگوزاریەوە بەردەوام گوندنشینان ناوچەکانیان جێدەهێڵن “.

ئەوەشیخستەڕوو،” رۆژانە نزیکەی 300 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر
لە بەروبومی کشتوکاڵی ئەو گوندانە دەگوازێنەوە بۆ ناوچەکانی سۆران و هەولێر و لەوێ
بەروبومەکان ساخدەکرێنەوە، ئەم ڕێگایەش زۆر خراپە و مەترسی لەسەر ژیانی جوتیاران
دروستدەکات “.

هاوکات، ئەو گوندنشینانە داوا لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی
کوردستان و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەن،
بەزوترین کات هەنگاوی کردەیی بگرنەبەر بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و گەیاندنی خزمەتگوزاریی
بە ناوچەکەیاندا.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 105 Today: 2,531 📊 Click Here