خوێندراوەتەوە: (63)

رێباز بێرکۆتی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی و لێپرسراوی مەڵبەندی سێی یەکێتی لە هەولێر، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 21ی 11ی 2026، یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی كۆده‌بنه‌وه. بێرکۆتی، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان ئاشكرایكرد ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و پارتی كۆده‌بنه‌وه و كۆبونه‌وه‌كه‌ش له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوولا ده‌بێت بەمەبەستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ ناكۆكییه‌كانی نێوانیان. وتیشی، ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك عاملی خێر بن بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان به‌ره و ئاڕاسته‌یه‌كی باش بڕۆن. لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەم و کاراکردنەوەی پەرلەمان یەکێتی و پارتی ناکۆکییان هەبوو، کۆبوونەوەكەی چواری ئەم مانگەی پەرلەمانیش بەبێ سازان، ناکۆکییەکانی گەیاندە لووتکە.

دوای كاراكردنەوەی پەرلەمان لە 4ی 11ی 2026، یەكێتی بڕیاری کشانەوەی لە کابینەی نۆیەم دا و ڕاشیگەیاند، دان بە کۆبوونەوەكەی پەرلەمان و ئەوەشدا نانێن کە لە داهاتوودا لە دەرئەنجامی ئەو کۆبوونەوەیە دەکەوێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 49 Today: 1,937 📊 Click Here