لەچوارچێوەی
هەوڵەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لەتورکیا، ئەمڕۆ
پێنجشەممە، شاندی ئیمراڵی بۆ جاری سێیەم لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری
تورکیا کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، کاتژمێر 5:30 خولەک لە
کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بەڕێوەدەچێت و شاندەکەی ئیمراڵی پێکدێن لە پەروین
بوڵدان، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراسیی و یەکسانیی گەلان (دەمپارتی) و بریکاری
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و میتحەت سانجار، پەرلەمانتاری دەمپارتی.
ئەم دیدارانە بەشێکن لە پرۆسەی ئاشتی کە لە تشرینی یەکەمی
2024ەوە دەستیپێکردووە، دوای ئەوەی لە کۆتایی مانگی شوباتدا، عەبدوڵڵا ئۆجەلان
رابەری زیندانیکراوی پەکەکە داوای چەکدانانی لە پەکەکە کرد، دواتریش لە سەرەتای
مانگی ئایاردا، پەکەکە خۆی هەڵوەشاندەوە و کۆتایی بە خەباتی چەکداری هێنا.
محەمەد سەردار
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

