خوێندراوەتەوە: (1.3K)

دەزگای باڵای دادوەری ئێران سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی،
کچە زیندانیی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستانی هەڵوەشاندەوەق سزاکەی بۆ 30 ساڵ زیندانیکردن گۆڕاوە.

ئەمیر ڕەئیسیان، پارێزەری شەریفە محەمەدی لە پێگەی
فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) ئاماژەی بەوەکردوە،” هەوڵدەدەین
لە ڕێگەی تانەدان لەبڕیارەکەی دادگا و دوبارە دادگایی‌کردن و پەنابردن بۆ ماددەی 477، سزای زیندانیکردنەکەی شەریفە محەمەدی هەڵبوەشێتەوە و ئازاد بکرێت “.

لە 5ـی کانونی یەکەمی 2023، شەریفە محەمەدی
خەڵکی شاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دانیشتوی شاری ڕەشتی ئێران لەلایەن
هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی شارەکە بەبێ فەرمانی دادوەر لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکرا،
دواتر بۆ زیندانی لاکانی ڕەشت گواسترایەوەو لە5ـی
تەمموزی 2024 بەتۆمەتی “یاخیبون” سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا.

محەمەد سەردار

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 19 Today: 91 📊 Click Here