بەهۆی زۆری ژمارەی مزگەوتەکان و نزیکی‌یان لەیەکتر، ئەوقافی کۆیە
بڕیاریدا بە راگرتنی وتاری هەینی لە 12 مزگەوتی قەزاکە، بەڕێوەبەری ئەوقافیش دەڵێت، بڕیارەکە بەمەبەستی
رێکخستنەوەی وتاری رۆژی هەینییە.
عەبدوڵڵا مەلا ئەنوەر، بەڕێوەبەری ئەوقافی کۆیە ڕاگەیاند، لەکۆیە لە
31 مزگەوت وتاری ڕۆژی هەینی دەدرێت، ئەو ژمارەیە پێچەوانەی ڕێنماییە شەرعییەکانە، نزیکی مزگەوتەکانیش لە یەک وایکردوە ڕۆژانی
هەینی دەنگی مەلاکان تێکەڵ بێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لە شاری
کۆیە، جگە لە مزگەوت (جامع) کە وتاری لێ دەدرێت، هەندێک لەمزگەوتەکان نێوانیان
تەنها 100 مەترە، وەک مزگەوتی حاجی مەغدید حەیدەری و مزگەوتی کانی بسکان، لەنێوان
ئەم دوو مزگەوتە مزگەوتی کوێخا مەمەند هەیە، هەریەک لەو مزگەوتانە چەند مەترێک
لەیەک دورن.
بەڕێوەبەری ئەوقافی کۆیە ڕونیشیکردوە، ناکرێت لە هەر سێ مزگەوت وتار
هەبێت، بۆیە وتاری دوان لەو مزگەوتانە ڕاگیراوە.
وتیشی،” دوای دوو
هەفتەی دیکە هەڵسەنگاندن دەکەینەوە، ئەگەر ژمارەی نوێژخوێنان لە ڕۆژی هەینی لەو 21
مزگەوتە بەشی نەکرد بەپێی شوێن، ژمارەی مزگەوتەکان زیاد دەکەینەوە “.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
