خوێندراوەتەوە: (257)

بانكی ناوەندیی عێراق هۆكاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بازاڕدا بۆ مامەڵەی بازاڕی هاوتەریب و پێشبینی و خراپبەكارهێنانی دۆخی جیۆسیاسی دەگەڕێنێتەوە. دەشڵێت “لە پارەداركردنی بازرگانیی دەرەكی بە دۆلار بەردەوام دەبین”. لە ڕاگەیەنراوێكدا، بانكی ناوەندیی عێراق بەردەوامیی لە پارەداركردنی بازرگانی دەرەكی بۆ مەبەست و بەپێی ڕێوشوێنی دیارییكراو دووپات دەكاتەوە و ڕایشیدەگەیەنێت: یەدەگی بیانی هێندەیە كە لە وەڵامی سەرجەم داواكارییەكان بداتەوە. لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاریشەوە، بانكی ناوەندیی عێراق ئاماژەی بەوەش كردووە كە “بەرزبوونەوەكە پەیوەندی بە مامەڵەی دەستاودەستی بازاڕ و پێشبینی و خراپبەكارهێنانی دۆخی جیۆسیاسی ناوچەكە بۆ شڵەژانی دۆخی ئابووری و دارایی لە لایەن هەندێكیشەوە، دەگەڕێتەوە. بانكی ناوەندی ڕایشیگەیاند: بانك بەپێی پێویست یەدەگی بیانی هەیە بۆ وەڵامدانەوەی پێویستیی بازرگانان و كارتە بانكییەكان و خەرجكردنی نەختیی گەشتیاران بەپێی نرخی فەڕمی بڕیارلێدراو. ڕایشیگەیاند: بەپێی ئامانج و لە ڕێی كەناڵی پشتپێبەستراوەوە و بە جۆرێكیش پێداویستی بازاڕی نێوخۆیی دابین بكات، لە پارەداركردنی بازرگانیی دەرەكی بە دۆلار بەردەوام دەبین. دواین ڕاگەیەنراوی بانكی ناوەندیی عێراق لەكاتێكدایە بەهای دیناری عێراقی بەرانبەر دۆلار لە دابەزین بەردەوامە و ئێستا هەر 100 دۆلارێك بە 160 هەزار دینار دەگۆڕدرێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 139 Today: 1,908 📊 Click Here