ئەمڕۆ سێشەممە، نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عێراق لەکۆشکی سەرۆکایەتی لەگەڵ جوتیاران
و کەسایەتییەکانی کورد‌و تورکمانی پارێزگای کەرکوک کۆبوەوە، بڕیاریشە بۆ یەکەمینجار
لەئایندەیەکی نزیکدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان سەردانی شارەکە بکات.
دیلان غەفور، ئەندامی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق کە لەکۆبونەوەکەدا
ئامادەبوە، لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە،” لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی کێشەکانی
کەرکوکمان کرد بەتایبەت کێشە کشتوکاڵییەکان و نەبونی هاوسەنگیی لە ئیدارەی شاری کەرکوک،
بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەک پێکهێندرا بۆ بەدواداچوونی ئەم پرسانە “.
دیلان غەفور وتیشی،” بڕیارە سەرۆک کۆمار لە ماوەی ئایندەدا سەردانی پارێزگای
کەرکوک بکات، بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربون لە بارودۆخەکەو گوێگرتن لە پێکهاتەکانی شارەکەو
چارەسەری کێشەکان “.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
