خوێندراوەتەوە: (353)

ئەمڕۆ لە بەغدادی پایتەختی عێراق، كارەكانی خولی 52هەمینی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی دەستی بە كارەكانی كرد و بڕیارە ئەمڕۆ و سبەی، 17 و 18ی مانگ بەردەوام بێت. لە وتەی دەستپێكی كردنەوەی كارەكانی كۆبوونەوەكەدا، عەلی فالح زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەستپێشخەریی پێكەوەبەستنی تەواوكاری تۆڕەكانی وزە و شەمەندەفەر و هۆكارەكانی گواستنەوە و پەیوەندیی دیجیتاڵی و بەرەوپێشبردنی سیستمی پارەدانی ئەلیكترۆنی و سەكۆكانی بازرگانی و هەروەها بەدیهێنانی تەواوكاری لەنێوان ناوچە پیشەسازییەكان، ڕاگەیاند. لە بەشێكی قسەكانیدا لە كردنەوەی كۆبوونەوەكەدا، سەرۆكوەزیرانی عێراق داوای ئازادیی بازرگانی و پاراستنی ڕێگەكانی و گرەنتی بەردەوامیی گواستنەوە لە ڕێڕەوە نێودەوڵەكانیش كرد. عەلی زەیدی بە ئاماژەدان بە قەیرانە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان و لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی گەلانی وڵاتانی ئیسلامی و خزمەتكردنی پرسەكانی ئوممەت و گرەنتی داهاتووی نەوەكان، بانگەوازی كاری هاوبەشی زیاتری ئاڕاستەی بەشداربووانی كۆبوونەوەكە كرد. زەیدی وتیشی: عێراق لە ڕابردوو و ئێستاشدا بەدەست كاریگەریی و لێكەوتە ئابوورییەكانی ململانێ و قەیرانەكانی ناوچەگەوە دەناڵێنێت. سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆتایی قسەكانی بەوە هێنا كە وڵاتانی ژێر چەتری ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی هەوڵی زیاتر لەپێناو بەدیهێنانی سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەكە بدەن و لەو میانەیەشدا سوپاسی پاكستان كر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 94 Today: 2,737 📊 Click Here