بەكارهێنانی ماتۆڕسكیل لە شەواندا لە گوندەكانی سنووری قەزای داقووق قەدەغە كرا. عەدنان حسێن، قایمقامی قەزای داقووق لە پارێزگای كەركووك ڕایگەیاند: بەهۆی گلەیی و سكاڵای زۆری دانیشتووانی گوندەكانەوە لە دەنگی ماتۆڕسكیل، لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان و سوپا كۆ بووینەوە و بڕیاری قەدەغەی بەكارهێنانی ماتۆڕسكیلمان لە شەو دا. بەپێی قسەی قایمقامی داقووق قەدەغەكە تەنیا گوندەكان دەگرێتەوە و سەنتەری قەزاكە ناگرێتەوە، ماوەی قەدغەكردنەكەش لە كاتژمێر 9:00ی شەو تاوەكو 6:00ی بەیانیە، بەڵام جووڵەی ئۆتۆمبێل و هاووڵاتییان بە ئاسایی بەردەوام دەبێت. قایمقامی داقووق ڕایشیگەیاند: دۆخی ئەمنیی ناوچەكە جێگیرە.
