خوێندراوەتەوە: (19)

نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ عێراق لەهەولێر داوای لەپارتی و یەكێتی كرد ناكۆكییە حزبییەكان تێپەڕێنن و هۆشداریدەدات و دەڵێت، پێویستە یەكڕیزی بپارێزن و گرژییە ناوخۆییەكان زیان بەوەبەرهێنانی ئەمریكا دەگەیەنن.

تۆم باراك، نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ عێراق لەكۆنفرانسی چاتەم هاوس ڕایگەیاند،” واشنتۆن ناتوانێت دەستوەردان لەناكۆكیی حزبەكان بكات، بەڵكو پێویستە لایەنەكان ناكۆكییە خێزانی و حزبییەكان وەلا بنێن”.

باراك ئاماژەی بەوەكرد كە سەرمایەگوزاریی كۆمپانیا بیانی و ئەمریكییەكان لەهەرێم بەهۆی ئەم دۆخە سیاسییەوە ڕوبەڕوی ئاستەنگ بوەتەوە، لەپاڵ ئەوەی هێرشە درۆنییەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆری شەرمەزار كرد‌و داوای دۆزینەوەی وەڵامێكی گونجاوی بۆ كرد.

تۆم باراك، ڕاشیگەیاند، “هەڵوێستی ئەمریكا لەهەرێمی كوردستان تەنها یەك شتە كە ئەویش یەكگرتوییەو وتیشی،” من ناتوانم بگەڕێمەوە بۆ كۆنگرێس و باسی ئاڵۆزیی دەستوری عێراق و فیدراڵی بكەم و لەپاڵ ئەوەشدا بڵێم زنجیرەیەك ململانێی خێزانی لەناو هەرێمدا هەیە، بۆیە پێویستە ئەم ناكۆكییە حزبییە كۆتایی پێبهێنرێت”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 218 Today: 2,238 📊 Click Here