بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ێکى ئاگادارکردنەوەى بڵاو کردوەتەوە و تێیدا داوا لە هاووڵاتیان دەکات خۆیان بەدوور بگرن لەخواردنی سەوزە لەجۆری (کوزەڵە) بەهۆی تووش نەبونیان بە کرمی جگەر. تەندروستى سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، لەئیستادا حاڵەتەکانی کرمی جگەر لەناو هاوڵاتیان زیادی کردووە و چارەسەرەکەشی زۆر گرانە و بەم دواییە نزیکەی ٩٠ حاڵەتی تووشبوون بە بە کرمی جگەر تۆمارکراون و زۆرینەی لەپارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین بووە.
