خوێندراوەتەوە: (1.2K)

حەشدی شەعبی هەڵوێستی نوێی لەبارەی ململانێی ئەمریكا و ئێران دەردەبڕێت و ڕایدەگەیەنێت، ئەوان بەشداریی تێدا ناكەن و هەر پێكدادانێكیش لەنێوان ئەمریكا و ئێران كارەساتی لێ دەكەوێتەوە. یاریدەدەری ئەمینداری گشتی حەشدی شەعبی رایگەیاندووە، هەڵگیرسانی هەر جەنگێگ لە نێوان ئەمریكا و ئێران كارەساتی بۆ عێراق و ناوچەكەش لێ دەكەوێتەوە و دۆخی ئەمنی و ئابووری ناوچەكە تێكدەدات كە دەرفەتی كۆتاپێهێنانی كەم دەبێت. هەروەها راشیگەیاندووە، حەشدی شەعبی بەشداری ناكات لە هەر جەنگێك كە لە نێوان ئەمریكا و ئێراندا هەڵبگیرسێت، بەڵكو تەواوی حەشدی شەعبی بێلایەن و بێدەنگ دەبێت، چونكە فراوانبوونی ململانێكە دۆخی ناوچەكە تێكدەدات. بەرپرسە باڵاكەی حەشدی شەعبی ئەوەشی وتووە، سنوورەكانی عێراق لەگەڵ سووریا و ئێران لە ئەمنییەتی تەواودان، بە سەرباز و ئامێری پێشكەوتوو پارێزراون و سوپا و گرووپەكانی حەشدی شەعبی لەسەر سنوورەكان جێگیرن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 23 Today: 111 📊 Click Here