خوێندراوەتەوە: (1.1K)

بە مەبەستی یەكخستن و ڕێكخستنی فەریزەی زەكات، ئەنجوومەنی زانایانی عێراق كۆنگرەیەكی زانستی بۆ مامۆستایانی ئایینی و شارەزایانی بواری ئابوری و زەكات لە شاری بەغداد ڕێكخست. سەرۆكی لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرەكە لە لێدوانێكیدا بۆ ڕایگەیاند: یەكەمجارە ئەم كۆنگرەیە كە كۆنگرەی بەڕێوەبردنی زەكاتە بۆ لێكنزیكبوونەوەی شەرعی و تەكنەلۆجیای سەردەم دەبەسترێت. زانایەكی ئایینی هەرێمی كوردستان كە بەشداری لە كۆنگرەكە كردووە دەڵێ: كێشە لە بەڕێوەبردنی زەكاتدا هەیە، بۆیە كاری ئەم كۆنگرەیە بەڕێوەبردنی دارایی زەكاتە. هەر لە كۆنگرەكەدا پەیوەندی نێوان لایەنی پەیونددار و ئەو ڕێكخراوانەی لەو بوارەدا كار دەكەن تاوتوێ كرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 137 Today: 2,071 📊 Click Here