ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاویكردەوە، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی نزیكه‌ی 10 ملیار دینارە و بە بەراورد بە هه‌فته‌ی پێشوو به‌ڕێژه‌ی زیاترله 6% كه‌میكردووه. بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 10ی 10 تا 16ی 10ی 2026، زیاتر لە 9 ملیار‌و 908 ملیۆن و 70 هەزار دینارە. ماڵپەڕەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، لەو بڕە 82%ی نەختینە و 18%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە. ئەوەشخراوەتەڕوو، داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی بە بەراورد بە هه‌فته‌ی پێشوو، زیاتر له 665 ملیۆن دینار و به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 6.29% كه‌میكردووه.
