خوێندراوەتەوە: (1.1K)

ماڵپەری شەفافیەت ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە 10 ملیار و 712 ملیۆن دینارە، ئەمەش بەراورد بە هەفتەی پێشووتر كە 9 ملیارو 908 ملیۆن و 70 هەزار دینارە بووە، زیادیكردووە. ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان ئەوەشی خستووەتەڕوو، داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی لە رۆژی (17ـی 10ـی 2026 بۆ 23ـی 10ـی 2026) داهاتی نانەوتی، لە سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، 10 ملیار و 712 ملیۆن و 407 هەزار دینار بووە، دەشڵێت؛ لەو داهاتە لە 83%ی بەشێوەی نەختینەیە و 17%ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە، كە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر 804 ملیۆن و 337 هەزار دینار زیادیكردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 149 Today: 600 📊 Click Here