خوێندراوەتەوە: (11)

سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە زیادکردنی پشکی
کەرکوک لەکارەبا و سوتەمەنی، هەروەها لایەنەکانی راسپارد پۆستی پارێزگاری کەرکوک
یەکلابکەنەوە.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ
سێشەممە، عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیران لەکۆبونەوەیەکدا جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری
ئابوری، هەردوو وەزیری ناوخۆ و داد، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوە، سەرۆکی فراکسیۆنی
پارتی، فەرماندەی هێزەکانی حەشدی شەعبی و بەڕێوەبەری نوسینگەی فەرماندەی گشتی هێزە
چەکدارەکان دوایین پێشهاتەکانی دۆخی کەرکوکیان تاوتوێکرد “.

ئەوەشخراوەتەڕوو، عەلی زەیدیی بڕیاریداوە بە
زیادکردنی پشکی کەرکوک لە کارەبا بۆ ئەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە
هاوڵاتییان زیاد بکرێت، هەروەها پشکی مۆلیدە ئەهیلییەکانی پارێزگاکە لە سوتەمەنیش
زیادکراوە .

سەرۆک وەزیران داوای کرد لایەنەکان پەلە بکەن لە
یەکلاکردنەوەو هەڵببژاردنی پارێزگارێکی نوێ، بۆ ئەوەی کۆتایی بەو بۆشاییە ئیدارییە
بهێنرێت.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 138 Today: 2,014 📊 Click Here