ناقلتا نفط تمران داخل مضيق هرمز بصورة من أرشيف رويترز.
خوێندراوەتەوە: (789)

وەزارەتی نەوتی عێراق ئەو هەواڵانەی ڕەت دەكاتەوە كە گوایە كەشتییەك كە نەوتی خاوی عێراقی هەڵگرتووە لە نزیك گەرووی هورمز لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە ڕاگیراوە. لە ڕاگەیەنراوێكدا، وەزارەتی نەوتی عێراق ئەو هەواڵانەی ڕەت كردەوە كە باس لە ڕاگرتنی كەشتییەكی نەوتهەڵگری عێراق لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە لە نزیك گەرووی هورمز دەكەن بە پاساوی ئەوەی لە بەرانبەر تێپەڕبوونی كەشتییەكە بە گەرووەكەدا عێراق باجی بە ئێران داوە. وەزارەتی نەوت ڕایشیگەیاند: ئەو هەواڵانە بە تەواوی لە ڕاستییەوە دوورن. وەزارەتەكە جەختیشی كردەوە كە لەلایەن خۆیەوە و لەڕێی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت (سۆمۆ)وە، پابەندە بە هەموو یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەكان كە هەناردەكردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەكان بەڕێوە دەبەن. پێشتریش قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ڕایگەیاندبوو: دەنگۆی وەرگرتنی باج لە عێراق بۆ تێپەڕبوونی كەشتییە نەوتهەڵگرەكانی لە گەرووی هورمز دوورە لە ڕاستییەوە، هەروەها وتبووی: ئێران، عێراقی لە ڕێكارەكانی تێپەڕبوون بە گەرووەكەدا بەدەر كردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 50 Today: 149 📊 Click Here