خوێندراوەتەوە: (8)

سەرچاوە نەوتییەكان ئاشكرایان كرد كە عێراق لە ڕێگەی بەندەرەكانی باشوورەوە 10 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی بە داشكاندنێكی گەورە لەنێوان 25 بۆ 28 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك بە كۆمپانیا هیندییەكان فرۆشتووە. بەپێی زانیارییەكانی پلاتفۆرمی “وزە”، ئەو بارە نەوتییانە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە بەندەرەكانی باشووری عێراقەوە باركراون، لە كاتێكدا بەغدا لە دوای سەرهەڵدانی جەنگی ئێران نەیتوانیوە نەوت بە زیاتر لە 100 دۆلار بفرۆشێت، وێڕای ئەوەی لە دوایین مامەڵەدا نرخی نەوتی جیهانی بۆ نزیكەی 117 دۆلار هەڵكشاوە. لەو بارەیەوە سەرچاوەیەك لە كۆمپانیای سۆمۆ ڕایگەیاند لەم دواییانەدا بەهۆی مەترسییەكانی كەشتیوانی نەیانتوانیوە نەوت بە زیاتر لە 85 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك ساغ بكەنەوە، لە كاتێكدا مانگێك پێشتر هەندێك باری نەوتی سووكیان بە نزیكەی 90 دۆلار فرۆشتبوو. پەنابردنی عێراق بۆ ئەم داشكاندنە قورسە هاوكاتە لەگەڵ ئامارەكانی ڕوانگەی “ئیكۆ عێراق” كە ئاشكرای كردبوو داهاتی فرۆشتنی نەوتی خاو لە نۆ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا گەیشتووەتە زیاتر لە 37 ملیار و 390 ملیۆن دۆلار لەبەرانبەر هەناردەكردنی 533 ملیۆن و 460 هەزار بەرمیل. ئەم سیاسەتەی فرۆشتن بە كەمتر لە نرخی بازاڕ لە پێناو هێشتنەوەی كڕیارە ئاسیاییەكان و ڕێگریكردنە لە پەككەوتنی هەناردەكردن لە كەنداو، تاوەكو حكوومەت بتوانێت بەردەوامی بە دابینكردنی مووچە و خەرجییە سەرەكییەكانی وڵات بدات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 190 Today: 1,172 📊 Click Here