خوێندراوەتەوە: (1.3K)

قوباد تاڵەبانی
ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی رێککەوتنی سێ قۆڵییەکەی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق
و کۆمپانیا نەوتییەکان ئاشکرادەکات و دەڵێت،” دوای ساڵانێکی زۆر لە قەیران و
ناکۆکی، ئێستا کاتی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەیە
“.

قوباد تاڵەبانی جێگری
سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” رێککەوتنی هەرێم و
بەغدا لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ خەڵکی کوردستان و
عێراق و دەرگا دەکاتەوە لەسەر چارەسەرکردنی بنەڕەتی هەموو کێشە و ناکۆکییەکانی دیکەمان
بەپێی دەستوور و لەڕێی گفتوگۆ و دانووستانی بەردەوامەوە “.

ئەوەشیخستەڕوو،”
لە دوای ئەم رێککەوتنە، هەوڵەکانمان چڕتر دەکەینەوە بۆ دابینکردن و گەرەنتیکردنی هەموو
ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان، چونکە دوای ساڵانێکی زۆر لە قەیران و
ناکۆکی، ئێستا کاتی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە
و کارکردنی هەمەلایەنە بۆ گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە هەموو روویەکەوە “.

قوباد تاڵەبانی
وتیشی،” زۆر سوپاسی تیمەکانی دانووستانکار و ئەو کەس و لایەنانە دەکەم کە بەردەوام
هاوکار و پشتیوانی گەورە بوون بۆ سەرکەوتنی دانووستانەکان و بەبێ ئەوان ئەم دەستکەوتە
گرنگە بەدی نەدەهات “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 70 Today: 3,070 📊 Click Here