خوێندراوەتەوە: (1.6K)

پهیام بەهۆى نەخشەیەکی نوێی دەریاییەوە کە بەغداد بڵاوى کردووەتەوە و سنوورە ئاوییەکانى دەستنیشان کردووە، ناکۆکییەکی دیپلۆماسیی توند لەنێوان عێراق و کوەیت سەرى هەڵداوە و وڵاتانى کەنداویش پشتیوانیى کوەیت دەکەن. چونکە بەپێی نەخشە نوێیەکە، بەغدا جەخت لەسەر فراوانکردنی دەسەڵاتی دەریایی خۆی دەکاتەوە لە باکووری کەنداوی عەرەبی، کە ناوچەیەکی هەستیارە بۆ گواستنەوەی نەوت و بازرگانیی نێودەوڵەتی. لە کاردانەوەى نەخشەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی کوەیت بە توندی ناڕەزایی دەربڕی، بڕیارەکەی بە “تاکلایەنە” ناوبرد وە ڕایگەیاند: یاداشتێکی ناڕەزایەتیی ڕادەستی باڵیۆزی عێراق کردووە و هۆشداری دەدات کە گۆڕینی ئەو دۆخەى لە سنوورە هاوبەشە دەریاییەکان هەیە، پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و کاریگەریی نەرێنیی لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەبێت. هاوکات ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداویش پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ کوەیت ڕاگەیاند و هەنگاوەکەى عێراقی بە پێشێلکارى ناو برد. هەروەها داوای هەڵوەشاندنەوەی نەخشەکەی لە عێراق کرد. لە بەرانبەردا، فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە، تۆمارکردنی نەخشەکە مافێکی سەروەریی عێراقە و ئامانجیان دەستدرێژیکردنە سەر خاک و ئاوی هیچ وڵاتێک نییە. ڕەگ و ڕیشەی کێشەکە….. دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارێکی ئەنجوومەنی ئاسایش لە ساڵی ١٩٩٣ کە سنووری نێوان عێراق و کوەیتی کێشا، بەڵام عێراق پێی وایە ئەو بڕیارە کاریگەریی لەسەر دەسەڵاتی دەریایى و پڕۆژەکانی وەک “بەندەری فاو” هەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 63 Today: 3,336 📊 Click Here