خوێندراوەتەوە: (37)

كادیرێكى پێشكهوتوى پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشكرایده‌كات، لیوایه‌كى سەر بەدەستەی حەشدی شەعبی لەناوچەی دەشتی نەینەوا، بەرپرسە لەناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن)و موشەک بۆسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

عەبدولسەلام بەرواری كادیریى پێشكهوتوى پارتى‌و په‌رله‌مانتارى پێشوترى ئه‌و حزبه ئاشكرایكردوه، “بەشێک لەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە هەرێمی کوردستان بۆردوماندەکەن لەئێرانەوە دێن، بەڵام بەشەکەی دیکەیان لەناوچەی دەشتی نەینەواوە ئاڕاستە دەکرێن‌و ئەم بارودۆخەش ماوەی هه‌شت ساڵە بەردەوامی هەیە”.

به‌وته‌ى بەرواری، لایەنە په‌یوەندیدارەکانی هەرێم وێنەو بەڵگەی ڕونی ئەو ئۆتۆمبێلانەیان ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کردوە کە سەکۆی هاویشتنی درۆن‌و موشەکیان گواستوەتەوەو سەلمێندراوە کە ئەو کەرەستانە لەو ناوچانەوە دەجوڵێندرێن کە لەژێر کۆنترۆڵی ئەو لیوا تایبەتەی حەشدی شەعبیدان.

ئەو كادیره پێشكهوتوهى پارتی ئاماژەی بەوەشکردوه، “ئەو هێرشانە لەلایەن گروپە چەکدارە یاساشکێنەکانەوە دەکرێن کە پێشتر هێرشیانکردوەتەسەر وڵاتانی کەنداوو هەرێمی کوردستان‌و ئامانجی سەرەکیشیان تەنها سەلماندنی بونی خۆیانە بۆ لایەنگرانیان”.

ئه‌وه‌ى وتوه، “هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان پابەندی ڕێککەوتنەکاننو تائێستا هیچ هێرش یان جۆرە سەرکێشییەکیان دژ بەناوچەکانی ناوخۆی ئێران ئەنجامنەداوە”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 113 Today: 1,995 📊 Click Here