خوێندراوەتەوە: (487)

پهیام

هێزێکی گەورەی ئەمنی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا چووە سەر خێمەی خۆپیشاندەرانی ‏پێنجوێن و بە دەستگیرکردنی دەیان خۆپیشاندەر کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان هێنا. ‏ یەکێک لە ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکانی پێنجوێن بە پەرەگرافی ڕاگەیاند “کاتژمێر ‏‏٠٣:٤٠ خولەکی شەو هێزێکی گەورەی ئاسایش کە ٣٠ ئۆتۆمبێل دەبوون، هەڵی ‏کوتایە سەر خێمەکەمان کە نزیکەی ٢٠٠ کەسی لێ بوو”. ‏ ئەو نوێنەرەی خۆپیشاندەران وتیشی “زیاتر لە ٥٠ خۆپیشاندەر دەستگیر کران و ‏دەست بەسەر خێمە و پێداویستییەکانماندا گیراوە”. ‏

ماوەی دوو ڕۆژ بوو بەشێک لە دانیشتووانی قەزای پێنجوێن بۆ داواکردنی ‏خزمەتگوزاری و بەتایبەتیش ڕەت کردنەوەی نرخی گرانی کارەبای پرۆژەی ڕووناکی، ‏ڕێگای سەرەکیی تانکەرەکانی نەوت و سووتەمەنییان بەرەو دەروازەی سنووری باشماخ ‏داخستبوو. ‏ هاووڵاتیانی پێنجوێن دەڵێن، بەهۆی جیاوازیی کەشوهەوای ناوچەکە کە زستانێکی زۆر ‏ساردی هەیە، پێویستیان بەوەیە کارەبا وەکوو گەرمکەرەوە و بۆ گەرمکردنی ‏بەردەوامی ئاویش بەکار بهێنین، بەم نرخەی ئێستای کارەبای پرۆژەی ڕووناکی، ‏مانگانە پارەیەکی زۆریان بۆ دێتەوە. لە کاتێکدا حکومەت نەوتی سپیشیان بۆ دابین ‏ناکات. ‏ ڕێکخەرەکەی خۆپیشاندانەکانی پێنجوێن داوای ئازادکردنی هاوڕێکانی کرد و ‏جەختیشی کردەوە کە “لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەردەوام دەبین”. ‏

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 116 Today: 1,320 📊 Click Here