خوێندراوەتەوە: (976)

پەرلەمانتارێکی
دەم پارتی پێشنیازەیاسایەکی پێشکەشی پەرلەمانی تورکیا کردوە و داوادەکات شاڵاوی
(ئەنفال)ی کوردی باشوری کوردستان بە جینۆساید بناسێنێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، سرری ساکک، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە دانیشتنی پەرلەمانی
تورکیادا وتارێکی پێشکەشکرد و باسی شاڵاوی ئەنفالی رژێمی بەعسی دژی کوردی باشوری
کوردستان کرد.

لەوبارەیەوە، سرری ساکک، پەرلەمانتاری دەم پارتی بە کەناڵی روداوی
نزیک لەپارتی راگەیاندوە،” “هەوڵی جیدیمان خستوەتەگەڕ بۆ ئەوەی
دەوڵەتی تورکیا (ئەنفال)ی سەدام حوسێن بە جینۆساید بناسێنێت”.

وتیشی،” پەرلەمانی تورکیا هەروەک چۆن کۆمەڵکوژییەکانی بۆسنە بە
جینۆساید دەناسێنێت و ئەوەی فەلەستین چۆن دەبینێ، منیش دوێنێ پێشنیازەیاسایەکم
ئامادە کرد و پێشکێشی ئەم پەرلەمانەم کرد. پێویستە ئەم پەرلەمانە ئەوە بە جینۆساید
ببینێت کە بەرامبەر براکانمان کراوە”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 21 Today: 2,141 📊 Click Here