خوێندراوەتەوە: (13)

بڵاوبونەوەی دیمەنی گەڕانی هێزە تایبەتەکانی
کورد (هات ـ H.A.T)
لەناوچە جیاوازەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، سەرنجی ناوەندە میدیاییەکانی ڕاکێشایەوە،
ئەم هێزانە کە بەفەرمی بە”هێزە تایبەتەکانی سەر بەئاسایش دەناسرێن، لەکاتی ئێستادا
لەناوەڕۆکی گۆڕانکارییەکی گەورەی دەستورییو کارگێڕیدان لەسەر ئاستی سوریا.

هێزەکانی (H.A.T) یەکەی ڕاهێندراوو هێزی تایبەتی سەر بەهێزهكانى
ئاسایشی ناوخۆن لەڕۆژئاوا، ئەوان مەشقی توندیان لەسەر ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر، ڕزگارکردنی
دەستبەسەرکراوانو پاراستنی دامەزراوە ستراتیژییەکان وەرگرتوە، ناوچەی سەرەکیی جوڵەو
جێگیربونیان پارێزگای (حەسەکە، قامیشلۆ، کۆبانیو ناوچەکانی دیكهى باکورو ڕۆژهەڵاتی
سوریا)یە.

ئامارە نافەرمییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، ژمارەی
تەواوی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (کە H.A.T بەشێکی سەرەکییەتی) بەدەیان هەزار چەکدار دەخەمڵێندرێت کە لەڕوی مەیدانییەوە ئاسایشی
شارەکانیان لەدەستدایە.

بهگوێرهى بڕگە فەرمییەکانی ڕێککەوتنی گشتگیری
دۆخەکە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایش) لەڕۆژئاوا لەسەر دۆخی ئێستای خۆیان دەمێننەوەو
وەک دامەزراوەیەکی ئەمنیی خۆجێی بەڕێوەبردنی شارەکانیان لەئەستۆ دەبێت.

پرۆسەی تێکەڵبون لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی سوریادا
بەشێوازێکی قۆناغ بەقۆناغو لەڕێگەی “یەکەی تایبەتو هاوبەش”ەوە ئەنجامدەدرێت،
ئەم هێزانە بەتەواوی نەتواونەتەوە، بەڵام ههماههنگى باڵا لەنێوان فەرماندەیی
ئاسایشو لایەنە فیدراڵییەکانی وەزارەتی ناوخۆی سوریادا هەیە بۆ جێگیرکردنی بنکە
هاوبەشەکان.

سهرچاوهكان باس لهوهدهكهن، پێویستە جیاکاریی
بکرێت لەنێوان ئاسایش (H.A.T)و
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)؛ چونکە هەسەدە وەک هێزێکی سەربازیی، پێشتر پرۆسەی
تێکەڵبونی لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی سوریادا تەواوکردوە، لەکاتێکدا هێزەکانی ئاسایش
وەک دەزگایەکی پۆلیسیو ناوخۆیی لەژێری چەتری تێگەیشتنەکانی وەزارەتی ناوخۆدا کاردەکەن.

دهركهوتنهوهى دوبارەی ئەم هێزە تایبەتانە
لەشەقامەکاندا، پەیامێکی ڕونی ئەمنییە بۆ ناوخۆو دەرەوە کە سەرەڕای تێپەڕینی وڵاتەکە
بەناو پرۆسەی دەرکردنی یاسای نوێو تێکەڵبونی کارگێڕیی، هێزە کوردییەکان هێشتا وەک
چاوێکی بێدار پارێزگاری لەئارامیی ناوچەکانی خۆیان دەکەن.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 80 Today: 2,100 📊 Click Here