خوێندراوەتەوە: (668)

هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی بەریتانیا بە چاودێری نوێنەرێكی كۆمەڵی دادگەری لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم دەستی پێكرد، كە وەك تاقیكردنەوەیەكی گەورە بۆ پارتی كرێكارانی دەسەڵات هەژمار دەكرێت. ئەمڕۆ پێنجشەممە، پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پێنج هەزار كورسی ئەنجومەنە ناوخۆییەكانی ئینگلتەرا و پەرلەمانەكانی سكۆتلەندا و وێڵز دەستیپێكرد. هەڵبژاردنەكەیش یەكەم تاقیكردنەوەی جیدییە بۆ حكومەتەكەی كییەر ستارمەر دوای سەركەوتنی 2024. لەم پڕۆسە نێودەوڵەتییە گرنگەدا، نوێنەرێكی كۆمەڵی دادگەری لە چوارچێوەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستاندا ئامادەیی هەیە و نوێنەرایەتی كۆمسیۆن دەكات لە چاودێریكردنی ڕێكارەكانی دەنگدان. لەبارەی هەڵبژاردنەكەوە شیكاران پێشبینی دەكەن پارتە بچووكەكانی وەك “ڕیفۆرم بەریتانیا” و “سەوزەكان” دەستكەوتی گەورە بەدەستبهێنن و هەژموونی پارتە گەورەكان كەم بكەنەوە و پێشبینیش دەكرێت ئەنجامە كۆتاییەكان تا ڕۆژی شەممە بە تەواوی ڕابگەیەنرێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 174 Today: 2,447 📊 Click Here