خوێندراوەتەوە: (496)

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی G٧ داوایان لە ئێران کرد کۆتایی بە پڕچەککردنی حووسییەکان بهێنێت و، هاوکات هۆشدارییان بەو گروپە دا دەستبەجێ هێرشەکانیان بۆ سەر سعوودیە ڕابگرن. لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا کە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوکرایەوە، وەزیــرانی دەرەوەی هەریەک لە بەریتانیا، کەنەدا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە ڕوونی ێکیان ئاراستەی تاران کرد. لە بەیاننامەکەدا، ئەو وڵاتانە ئێرانیان بە بەرپرسیار زانی لە زیادبوونی گرژییەکان و دروستکردنی مەترسی، ئەویش بەهۆی بەردەوامیی پاڵپشتییەکانی و پێدانی چەک بە حووسییەکانی یەمەن. گرووپی وڵاتانی (G٧) جەختیان لەوە کردەوە کە بەردەوامبوونی ئەم جۆرە کارانە هەنگاوێکی مەترسیدارە کە ڕاستەوخۆ هەڕەشە لە بازرگانیی نێودەوڵەتی دەکات و دەبێتە هۆی تێکدانی سەقامگیریی جیهانی. لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا، وەزیرانی دەرەوەی ئەو وڵاتانە بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە بەردەوام و قبووڵنەکراوانەیان کرد کە لەلایەن حووسییەکانەوە دەکرێنە سەر سعوودیە. هاوکات داوایان لەو گروپە کرد کە بەپەلە و دەستبەجێ سەرجەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان، هەڕەشەکان و هێرشکردنە سەر کەشتییە مەدەنییەکان ڕابگرن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 124 Today: 2,216 📊 Click Here