فەرماندەیەکی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئاشكرایكرد، هیچ هەنگاوێکی دیکە لەچوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیدا نانێن و لەئێستا بەدواوە چاوەڕێی تورکیا دەکەن هەنگاوی کرداری بنێت، بۆ ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ.
ئامەد مەلازگرت، فەرماندەی باڵای پەکەکە، لەقەندیلەوە ڕایگەیاند،” هەموو ئەو هەنگاوانەی ڕێبەر ئاپۆ دەستپێشخەریی بۆ کردن، جێبەجێ کراون، هیچ ڕێوشوێنێکی دیکە ناگیرێتە بەر”.
وتیشی،” لەئێستا بەدواوە، چاوەڕێی دەوڵەتی تورکیا دەکەین و دەبێت ئەوان بن کە هەنگاو دەنێن”.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان پەکەکە لەساڵی 1999ـەوە لەدورگەی ئیمراڵی زیندانیکراوەو حوکمی تاهەتایی بۆ دەرکراوە.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
