خوێندراوەتەوە: (1.4K)

لێپرسراوی بەشی كامێران لەهاتوچۆی سلێمانی ئاشكرایكرد، لهیهكتربڕی ئارام له‌شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود كامێرایه‌كی چاودێریكردنی خێراییان داناوه‌و دەشڵێت، لهپلانياندایە كامێرایی چاودێریكردنی خێرایی له‌شه‌قامی هه‌واری شار‌و به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی شاریش دابنرێت.

عەقید شیعریه عه‌لی، لێپرسراوی به‌شی كامێرا‌كان له‌هاتوچۆی سلێمانی به Traffic FM ڕاگه‌یاند،” له‌پێناو كۆنتڕۆڵكردنی خێرایی‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕوداوه‌كان لهیهكتربڕی ئارام له‌شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود كامێرایه‌كی چاودێریكردنی خێراییمان له به‌شی خواره‌وه‌ی یه‌كتربڕه‌كه داناوه كه هه‌ردوو سایدی هاتن و ڕۆشتن كۆنتڕۆڵ ده‌كات”.

ئاماژەی بەوەکرد،” له‌دوای ته‌واوبونی كاره‌كانی دانانی ئه‌و كامێرایه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته تێست دهبێتو دواتر به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی كارده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ كاركردنیشی شۆفێرانی لێئاگاداردهكرێتهوه”.

ئەوەشی خستەڕوو، “لهپلانماندایە كامێرایی چاودێریكردنی خێرایی له‌شه‌قامی هه‌واری شار و به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی شاریش دابنرێت، بۆ كۆنتڕۆڵکردنی خێرایی شۆفێران و ڕوداوەکانی هاتوچۆ”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 102 Today: 1,826 📊 Click Here