خوێندراوەتەوە: (928)

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر وردهكاریى ڕوداوى گیانله‌ده‌ستدانى سێ كرێكارى بیانیى ئاشكرادهكاتو وته‌بێژى ئه‌و بهڕێوهبهرایهتیهش ده‌ڵێت، “دوان لهقوربانیهكان باوك‌و كوڕن”.

موقه‌ده‌م كیفاح حه‌سه‌ن وتەبێژى پۆلیسى هه‌ولێر له‌لێدوانێكدا بهى وت، “چوار كرێكار له‌كاتى نانخواردنى ژه‌مى پارشێو، ژه‌هراویبون، سه‌ره‌نجام سیانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و كه‌سى چواره‌میش ئێستا له‌نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێریى وردى پزیشكدایه”.

ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، “سه‌رجه‌م ئه‌و خواردنانه‌ى به‌كاریانهێناوه ڕه‌وانه‌ى پشکنین‌و کوالێتی کۆنتڕۆڵمان كردوه بۆ ئەوەی ھۆکارەکەی زیاتر ڕونبێتەوە، به‌ڵام به‌گوێره‌ى لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، بەھۆی خواردنەوە ژەھراویبونە”.

وه‌كو موقه‌ده‌م كیفاح وتى، “ئه‌و چوار کرێکاره لەشوێنی مانەوەیان بەھۆی خواردنەوە ژەھراویبون، به‌داخه‌وه سیانیان گیانیانلەدەستداوهو ئه‌وى دیكه‌یان لەژێر چاودێری پزیشکدایە”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 34 Today: 3,289 📊 Click Here