خوێندراوەتەوە: (863)

حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێلى مۆدێل 2023 قه‌ده‌غه دهكاتو چیتر ڕێگه‌ى هێنانیان بۆ هه‌رێم پێ‌نادرێت، به‌رپرسێكى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێمیش ده‌ڵێت، “ئەو بڕیارە هەموو ئۆتۆمبێلە سفر کیلۆمەترو بەکارهاتوەکانیش دەگرێتەوە کە لەڕێگه‌ی وڵاتی ئەمریکاوە دەگەیه‌نرێنە وڵاتی ئیمارات‌و دواتر دەهێنرێنە هەرێم”.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانیی هەرێم ڕایگه‌یاند، “لەمانگی 11ی هەموو ساڵێک مۆڵەتدان بەو ئۆتۆمبێلانە ڕادەگیرێت کە دوو مۆدێل خوار ساڵەکەن، بۆیە لەدوێنێوه ڕێگه به‌بازرگانان نادرێت ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2023 لەڕێگه‌ی دەروازەکانەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان بکه‌ن”.

ده‌شڵێت، “ئەو بڕیارە هەموو ئۆتۆمبێلە سفر کیلۆمەترو بەکارهاتوەکانیش دەگرێتەوە، کە لەڕێگه‌ی وڵاتی ئەمریکاوە دەگەیه‌نرێنە وڵاتی ئیمارات‌و دواتر دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان”.

ئه‌وه‌شى وت، “لە 11 مانگی ڕابردودا 758 مۆڵەتی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بەبازرگانان دراوە، بەم مۆڵەتانە 158 هەزارو 399 ئۆتۆمبێل هێنراونەتە هەرێمی کوردستان”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 48 Today: 399 📊 Click Here