خوێندراوەتەوە: (1.3K)

ئیداره‌ى خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان په‌یامێكى توند بڵاودهكاتهوهو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ڕژێم ڕوخاو دەسەڵاتی ئێستاى سوریاش خەریکی کۆمەڵکوژکردنی خەڵکە”، داواشدەکات بەزویی ئاوارەکان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

لهپهیامێكدا كه تایبه‌ته بهساڵیادى ڕوخانی ڕژێمی بەعسی سوریا‌و دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، ئیداره‌ى خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان ده‌ڵێت، “ڕژێمی پێشوو قێزەونترین شێوازەکانی دەستگیرکردن‌و بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ‌و هەڵاواردنی نەتەوەیی‌و ئایینی، هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵگه‌و تاڵان‌کردنی سەرچاوەکانی وڵاتى بەکارهێناوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی سورییەکانو شکاندنی شکۆمەندییو ئازادییه‌كان، ئەنجامەکەشی کۆتاییهاتنی بوو”.

ئه‌وه‌ش هاتوه، “گەلانی سوریا بەئامانجی بەدیهێنانی خواستەکانو دەستبەری ژیانێکی شایستە شۆڕ‌شیان کرد، ڕاستە دەسەڵات ڕوخا، بەڵام دەسەڵاتی ڕاگوزه‌رى ئێستای سوریاش کۆمەڵکوژیی بەرامبەر پێکهاتە جیاوازەکان ئەنجامدەدات لەکەناراوەکانو سوەیدا، دەسەڵات یەکێتی نیشتیمانیی پێشێلکردوە، بەشێوازێکی مەترسیدار بوەتە هۆی پەرتەوازەکردنی کۆمەڵگەو ڕقوکینە لەنێو خەڵکی بڵاودەکەنەوە”.

لهبهشێكى دیكه‌ى په‌یامه‌كه‌یدا ئیداره‌ى ڕۆژئاواى كوردستان نوسیویهتى، “داوا لەحکومەتی سوریا ده‌كه‌ین سیاسەتێکی نیشتمانی هەمەلایەنە پەیڕەوبکات کە دڵنیایی بدات لەبونی سوریایەکی نوێی شایستە بەهەموو سورییەکان، ئەوەش لەڕێگەی دانوستان‌و دیالۆگی نیشتمانیی دەبێت بەبەشداریی هەموو پێکهاتەکان، لەگەڵ ئەوەشدا دەستەبەرکردنی گەڕانەوەی سەلامەتی ئاوارەو ئاوارە ناوخۆییەکان‌و پەنابەران”.

جهختیكردوهتهوه، “قۆناغی ئێستاى سوریا، پێویستی بەیەکگرتویی هه‌یە، داواش لەهەمولایەنەکانی سوریا‌و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ده‌كه‌ین، هەوڵەکانیان چڕتربکەنەوە بۆ دڵنیابون لەهاتنەکایەی سوریایەک کە ئازادیی‌و دیموکراسیی‌و دادپەروەریی‌و یەکسانیی تیادا بەرقەراربێت”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 212 Today: 1,273 📊 Click Here