خوێندراوەتەوە: (76)

وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبارەی ڕووداوەكەی پردێ ڕایگەیاند، ” ئێمە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەوردیی و نیگەرانییەكی قوڵەوە چاودێریی ئەو رووداوە نەخوازراوەی شاری كەركوكی خۆشەویست دەكەین، كە بەداخەوە دوو گەنجی كورد لەپردێ تێیدا شەهید بوون”.

كاروان گەزنەیی وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت ” لای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كەركوك شاری پێكەوە ژیانی ئاشتییانەی پێكهاتەكانە و لە رابردووش‌دا، لەڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر رۆڵی پێشەنگ و كاریگەریی هەبووە، بە پشتیوانی هێزەكانی هاوپەیمانان و هەماهەنگی تەواوی هێزە عێراقییەكان، ئێستاش ئامادەیی تەواوەتیمان هەیە لە بەرگریكردن لەكەركوك و تەواوی خاكی عێراق، بەڵام نابێت تیرۆر و خەڵكی سڤیل تێكەڵ بكرێن”.

كاروان گەزنەیی دەشڵێت “داوا لە عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەین، كە لیژنەی پێكهێندراو لە ڕووداوەكە ڕابسپێرێت، لێكۆڵینەوەی زۆر جددی لە ڕووداوەكە بكرێت و كەمتەرخەمان ڕووبەڕووی سزای یاسایی بكرێنەوە”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 54 Today: 2,624 📊 Click Here