مانگ: ئاب 2026

“عێراق بۆ تەواوکردنی مووچەی مانگى 7، پێویستی بە زیاترلە 3 ترلیۆن دیناری دیکە هەیە”

د. ڕێبوار کەریم پەرلەمانتارى عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بۆ تەواوکردنی مووچەی مانگی حەوت، پێویستی بە 3.35 ترلیۆن دیناری دیکە هەیە و تا ئێستا تەنها نیوەی پارەی پێویستی بۆ مووچەی فەرمانبەران…

عێراق: بانگەشەكانی هێرشكردنە سەر سعودیە لە عێراقەوە نەسەلماون

حكوومەتی عێراق ڕەتی دەكاتەوە بانگەشەكانی سعوودیە بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتەكەی لە عێراقەوە سەلمێنرابن. حەیدەر عەبودی وتەبێژی حكوومەتی عێراق ڕایگەیاند: ڕێگەمان نەداوە و ڕێگەیش نادەین خاكی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی…

بەغداد.. بە تۆمەتی داواكردنی بەرتیل، سزای 3 ساڵ زیندانی بۆ پەرلەمانتارێك دەركرا

بە تۆمەتی داواكردنی بەرتیل، دادگای كەرخ سزای 3 ساڵ زیندانی و پێبژاردنی بۆ پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ دەركرد. دادگای تاوانەكانی كەرخ دوێنێ بە شێوەی ئامادە نەبوون سزای 3 ساڵ زیندانیكردنی توند و…

عێراق.. پڕۆژەی ڕادەستكردنی چەك بە دەوڵەت بەردەوامە و ژمارەیەک گرووپیش ڕەتیدەکەنەوە

خانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند، كە پڕۆژەی ڕادەستكردنی چەك بە دەوڵەت بە كردنەوەی 854 نووسینگە لە پارێزگاكان بەردەوامە، ئەمەش لەكاتێكدایە بەشێك لە گروپە چەكدارەكان بەهۆی هێرشەكانی سەر حەشدی شەعبی، ڕادەستكردنی چەكەكانیان…

دیوانیە.. هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێكی گەندەڵی و دەستگیركردنی 30 بەرپرس ڕاگەیەنرا

دەستەی دەستپاكی فیدراڵی، تۆڕێكی گەورەی گەندەڵی لە شارەوانی دیوانییە هەڵوەشاندەوە و 30 فەرمانی دەستگیركردنیشی بۆ ژمارەیەك بەرپرس و فەرمانبەر دەركرد. دەستەی دەستپاكی فیدراڵی ڕایگەیاند، سەركەوتوو بوون لە هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێكی “گەورە”ی…

كشتوكاڵی عێراق: 155 ملیۆن ماسیمان خستووەتە نێو ڕووبار و دەریاچەكانەوە

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ڕادەگەیەنێت: 155 ملیۆن ماسیی خستووەتە نێو ڕووبار و دەریاچەكانەوە. ئەمڕۆ هەینی، قوسەی حەتتاب، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ، ڕایگەیاند: فەرمانگەی سامانی ئاژەڵی وەزارەت توانیویەتی لەسەدا 100ی پلانەكانی ئەمساڵی جێبەجێ…

وەزیری نەوتى عێراق بۆ واژووکردنى ڕێککەوتنێک دەگاتە تورکیا

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، باسم محەممەد خوزهیر، وەزیری نەوتى عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا سەردانی تورکیا دەکات بۆ واژۆکردنی رێککەوتنێک لەبارەى گواستنەوەى نەوتى عێراق بۆ ئەو وڵاتە. وەزارەتی نەوتی عێراق…

ژمارەی زیارەتكارانی چلەی ئیمام حسێن بۆ عێراق چوار ملیۆنى تێپەڕاندووە

ژمارەی زیارەتكارانی چلەی ئیمام حسێن بۆ عێراق لە ماوەی مانگونیوێكدا چوار ملیۆنى تێپەڕاندووە. سەعد مەعن، سەرۆكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشكرای كرد لە سەرەتای مانگی موحەڕڕەمەوە تا ئەمڕۆ، واتە لە…

عێراق ڕۆژانە 750 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی توركیاوە هەناردە دەكات

عێراق و توركیا ڕێككەوتنێكی نوێی یەكساڵەیان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی بۆریی جەیهانەوە بە فەرمی واژوو كرد و بڕیارە ڕۆژانە 750 هەزار بەرمیل نەوتى عێراق لە ڕێگەی توركیاوە هەناردە…

سەرۆكوەزیرانی عێراق: ڕێككەوتنەکەمان لەگەڵ توركیا گرنگ و ستراتیژییە

عەلی زەیدی ڕایگەیاند، ڕێككەوتنی گواستنەوەی نەوتی عێراق لە ڕێگەی توركیاوە، هەنگاوێكی گرنگ و ستراتیژییە بۆ گەشەپێدان. سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی زەیدی، ئەمڕۆ شەممە جەختی كردەوە كە ڕێككەوتنی عێراق لەگەڵ توركیا…

👤
Live: 27 Today: 124 📊 Click Here