خوێندراوەتەوە: (3.8K)

سەرباز فەریق ئەحمەد

پرسی ئازادی خۆپیشاندان پرسێکی بنچینەیی هەموو کۆمەڵگەیەکە پەیوەندی بە ماف و هێزو دەربڕینی بیروڕای ئازادەوە هەیە لە ڕێگەی گردبونەوەی جەماوەری و ڕێپێوان و مانگرتنەوە هەڵوێست وەردەگیرێت بۆ داواکردنی ماف دژ بە نادادی دەسەڵات .

لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەرچەند لە ژێرناوی ئازادی خۆپیشاندان کۆمەڵێک یاسا دەرچوە بۆ ڕێکخستنی ئەو مافە بنچینە مەدەنییە ، بەڵام بەداخەوە حکومەتی سەربازی عێراق و هەرێم هیچ ئەزمونێکی دیموکراسی نیە بۆ پاراستنی مافی خۆپیشاندەر ، ئەو یاسایانەشی کە دەریانکردووە کۆت و بەندی بڕگەکانیان کردووە ، بە هۆی ترسی لە دەستدانی دەسەڵاتە حکومڕانیە دیکتاتۆریەکەیانەوە . لەکاتی ئەنجامدانی خۆپیشاندانیش دا لەڕێگەی دەزگای سیخوری و ئەندامانی حیزبیەکانیانەوە چاودێری دەخەنە سەر بەشداربوان .

ئەم ئەزموونی چاودێریەیان گواستۆتەوە بۆ نێو نوێنەرایتی و باڵوێزخانەکانیان ، لە خۆپیشاندانەکانی ڕەوەندی کوردی و ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنی و سیاسیەکان دا کە ناڕازین لە سیستەمی خۆسەپێنی و چەکداری و میلیشیایی و دیکتاتۆری مەزهەبی لە عێراق و هەرێمی کوردستان ، لەڕێگەی کارمەندانی نوێنەرایەتی و باڵوێزخانە و کۆنسۆڵخانیانەوە دەستیانکردوە بە وێنەگرتن و ڤیدیۆیی ئازادیخوازان ، ئەمە ترس و مەترسیە و گیان و ژیانی ئازادیخوازان دەخاتە مەترسیەوە لە گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانی خۆیان و زۆر جاریش گیانی کەس و کاریان دەکەوێتە مەترسیەوە بەهۆی بەژداریان لە ناڕازیەکان دا .

ئەم کارەیان دوورە لە هەموو بەها یەکی دیموکراسی ، چونکە دەربڕینی ناڕەزایەتی بە شێوەی مەدەنی بەشێکە لە ئازادی مرۆڤ بە مەرجێک ئاشتیانەو دوور لە توندوتیژی و زیانگەیاندن بە موڵک و ماڵی هاوڵاتیان و دەوڵەت و پێشێل نەکردنی پیرۆزیەکان بێت .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 120 Today: 2,074 📊 Click Here