خوێندراوەتەوە: (7.1K)

‎‎سەربەست حسێن محمود

ئەوانەی هەتا ئێستا خاک فرۆش بوون ئیستە کە نزیک دەنگدانە , کۆیلەو بە کرێ گیراوەکانیان ئەنێرنە ماڵان بۆ کڕینی دەنگی ناڕازی ، بەچی؟ حەتمەن بە پارەی دزراوی میلەت .

‎دەستەمۆ کردنی میللەت بەپارە و کڕینی دەنگەکانیان بەم جۆرەی ئێستا هەیە لە کوردستان دەیبینین حیزبەکان پارە دەدەنە ئەو هاوڵاتیە ناڕازیانەی خاوەنی (کارتی بایۆ مەترین) واتا مافی دەنگدانیان هەیە ، تا دەنگەکانیان بۆ خۆیان بێت و لەسەر ئەو تەختە بێ شکۆیە بمێننەوە بۆ درێژەدان بەو دیکتاتۆریەی لەژێر ناوی دیموکراسی خەڵکی پێ ئەچەوسێنەوەو بەکۆیلەی ئەکەن .

‎فەرهاد پیر باڵ ئەڵێ : ٢٥ هەزار بیبە بۆبازاڕ ناتوانی قەلێکی پێ بکڕیت! بەڵام لە کاتی دەنگداندا زەلامی وای پێ ئەکڕی بەقەت سێکەس ئەبێ.

‎ئەمە کڕینی تەنها چەن دەنگێک نییە ! کارەساتە

‎کڕینی چارەنوسی میلەتێکە

‎لەناوبردنی دیموکراسیە

بەکۆیلە کردن و گەوجاندنی خەڵکە. بێ ئومێد کردنی خەڵکە تا کەس بیر لە لابردنیان نەکاتەوە.

شکاندنی کەرامەتی خەڵکە بە ئیستغلال کردنی خراپی باری گوزەرانی خەڵک لە ئێستادا .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 95 Today: 515 📊 Click Here