خوێندراوەتەوە: (74)

شەپۆلێكی گەرما عێراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و بەرزترین پلەكانی گەرما دەگاتە نیوەی كوڵان. دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینیەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند: لە مڕۆوە شەممە شەپۆلێكی گەرما عێراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و تاچوارشەممە پلەكانی گەرما بە بەرزی دەمێنێتەوە.. بەپێی پێشبینیەكانی دەستەی كەشناسی عێراق ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە كەمێك خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی تەپوتۆز لە هەندێك ناوچەی عێراق ڕوودەدات. دەستەی كەشناسی عێراق باسی لەوەكردووە بەهۆی ئەو شەپۆلی گەرمایەوە بەرزترین پلەی گەرما لە پێنج پارێزگادا ئەوانیش واست و میسان و زیقار و موسەنا و بەسڕە دەگاتە 50 پلەی سەدی و بەرزترین پلەی گەرما لە شەش پارێزگای دیكە دەگاتە 49 پلەی سەدی و هەروەها بەرزترین پلەكانی گەرما لە پارێزگاكانی دهۆك و هەولێر و سلێمانی 43 پلەی سەدی دەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 76 Today: 1,963 📊 Click Here