خوێندراوەتەوە: (36)

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، باسم محەممەد خوزهیر، وەزیری نەوتى عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا سەردانی تورکیا دەکات بۆ واژۆکردنی رێککەوتنێک لەبارەى گواستنەوەى نەوتى عێراق بۆ ئەو وڵاتە. وەزارەتی نەوتی عێراق ئهمڕۆ له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، وەزیری نەوت بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا سەردانی تورکیا دەکات بۆ واژۆکردنی رێککەوتنێک بۆ گواستنەوە و بارکردنی نەوتی خاوی عێراق لە ڕێگەی بۆریی عێراق و تورکیاوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا. هاوکات ئاژانسی رۆیتهرز له زاری سەرچاوەیەکی تورکییهوه بڵاویكردهوه، هەناردەی نەوتی خاوى عیراق بۆ بەندەری جەیهانی تورکی لە رێگەى بۆرى کەرکوک_جەیهانەوە بەبێ پچڕان بەردەوام دەبێت، سەرەڕای کۆتاییهاتنی ئەو رێککەوتنەی کە کارکردنی هێڵی بۆری نێوان هەردوو وڵاتی رێکدەخست، لە کاتێکدا دانوستانەکان بۆ درێژکردنەوەی بۆ ماوەی 12 مانگ بەردەوامن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 74 Today: 1,114 📊 Click Here