خوێندراوەتەوە: (8)

دەستەی دەستپاكی فیدراڵی، تۆڕێكی گەورەی گەندەڵی لە شارەوانی دیوانییە هەڵوەشاندەوە و 30 فەرمانی دەستگیركردنیشی بۆ ژمارەیەك بەرپرس و فەرمانبەر دەركرد. دەستەی دەستپاكی فیدراڵی ڕایگەیاند، سەركەوتوو بوون لە هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێكی “گەورە”ی گەندەڵی لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی دیوانییە، بەگوێرەی بەیاننامەی دەستەكە، نزیكەی 30 فەرمانی دەستگیركردن و پشكنین بۆ بەرپرسان و فەرمانبەران دەرچووە، كە 5 بەڕێوەبەری پێشوو و بەڕێوەبەری ئێستای شارەوانییەكە دەگرێتەوە، ئەوەش بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل، تاڵانی و هەدەردانی سامانی گشتی. لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكەدا، 15 فەرمانبەر و 3 بەڵێندەر دەستگیر كراون، هەروەها دەست بەسەر بەڵگەنامەی خەرجكردنی زیاتر لە 9 ملیار دینار و چەندین مۆری فەرمی و ئۆتۆمبێلی گرانبەها و بڕە پارەیەكی زۆردا گیراوە. ئەو كەسانە بەوە تۆمەتبار كراون كە كەلوپەلیان بە نرخێكی زۆر گران بۆ شارەوانی كڕیوە و پڕۆژەی وەهمییان ئەنجام داوە. هاوكات، دادوەر بڕیاری قەدەغەی گەشتكردنی بۆ ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای دیوانییە دەركردووە بەهۆی هەبوونی پەیوەندییان بەو تۆڕەوە، و ڕێكارە یاساییەكانیش دژی سەرجەم داواكراوان بەردەوامن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 204 Today: 848 📊 Click Here